ھاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی یەکە نیشتەجێبوونەکانی سیتەکیان لە سنووری سلێمانی کرد، لەو بارەیەوە ھاوڕێ مەلا ستار رایگەیاند، نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەموو ھەرێمدا ھەن، کە نزیکەی نیو ملیار دیناریان تێچووە، بەڵام بەھۆی بێ پلانی و کەمتەرخەمی حکوومەت بودجەیان بۆ تەرخاننەکراوە و تەواو نەکراون، وتیشی، لە بارەی تەواوبوونی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە و ئەو زیانانەی بەریانکەوتووە، راپۆرتێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەن و چارەسەرەکان دەخەنەڕوو.
لە گەڕەکی خەبات لە سلێمانی، سێ ھاووڵاتی کە کوردن و ئەندامی یەک خێزانن و لە دایکێک و دوو منداڵ پێکھاتوون، بەھۆی غازی سۆپای ماڵەکەیان گیانیان لە دەستداوە، برای ئەو ژنەی گیانی لە دەستداوە، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خوشەکەکەی تەمەنی ٥٠ ساڵە و منداڵەکانیشی ١٠ ساڵ و ١٢ ساڵن و لە رۆژی شەممەوە پەیوەندییان بە پێوەکردووە، بەڵام وەڵامی نەبووە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، پێدەچێت ئەو خێزانە زیاتر لە ٢٤ سەعات بێت بەھۆی غازی سۆپای ماڵەکەیانەوە گیانیان لە دەست دابێت، بەڵام چونکە بە تەنھا ژیاون، کەس لە رووداوەکە ئاگادار نەبووە، تەرمەکانیان براوەتە پەیمانگای پزیشکیی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ھیوا عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی کفری رایگەیاند، ھێزەکانیان باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردوە کە لە سێ کەس پێکھاتوون.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە دزەکان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراوی قەزای کفری ٣٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی دزیوە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندوە، ئەو شۆفێرانەی میوە و ھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن و بە ئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی"مەلیک مەحمود"یان بەربەستکردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەو سەرپێچییە، چونکە پێویستە ئەوە بزانن شەقامەکان موڵکی گشتین و بۆ کەس نییە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، لە رۆژی دوو شەممەوە ٣١/١/٢٠٢٢ ھەر جۆرە ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەو مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕیزبەندی پێشکەوتنی زانکۆکانی ھەرێم بڵاوکرایەوە و زانکۆی ھەڵەبجەش لە پلەکانی کۆتایی ڕیزبەندەکە بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە تا ئێستا لە ڕوداوی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێران لە حەسەکە، ٣٣٢ کەس کوژراون، کە ٢٤٦یان داعش بوون و ٧٩ کەسیشیان لە ھێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پاسەوانی گرتوخانەکە بوون لەگەڵ حەوت ھاوڵاتی مەدەنیش.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدەش) لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی گرتووخانەی غوێران کۆتایی ھاتووە و سەرجەم تیرۆریستانی داعش خۆیان رادەستکردوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) ئەو ھەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین، ١ - ١١ تا ٣١ - ١٢ - ٢٠٢١ پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بە پلەی یەکەم دەستنیشانکرا لە زۆری بە کارھێنانی ڕێژەی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان.
راشیگەیاندووە، وەک ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردووە خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاستی ھۆشیاری تاک و خەمخۆری تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینە لە پارێزگای سلێمانی.
تەندروستی سلێمانی ئاژەی بەوەشکردووە، لای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم ھاوڵاتیان و بەتایبەت سنوری بەڕێوبەرایەتییەکەی دەکات ھیوا خوازە ھاوڵاتیان پارێزراو تەندروست باشبن و بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاکسین تا ھەوڵبدەین کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرھەم بھێنین و ھەمووان پارێزراو بین لە نیشانە و ھۆکار و دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم لە نێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١ پلە دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراقیش ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێم ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێم ٦٠١ ھەزار و ١٥١ مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاککردووەتەوە، کە ٢١ کێڵگە و ٧ شەڕگە بووە، دوای پاککردنەوەشیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و دەتوانرێت بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پڕۆژەی ئابووری و وەبەرھێنان بەکاربھێندرێنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەو کێڵگانەدا ھەزار و ٨٩٤ مینی دژەکەسی و دژە تانک و زیاتر لە ٢٢ ھەزار و ٩١٨ پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ ھەبووە.
"مستەفا عەبدولرەحمان" سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا لە چەند ڕوویەکەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێم پتەو دەکات و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی زیاتر دەکات.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو بە قەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان کراوە، لەو ڕێژەیەش بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ تورکیا و ٧ ملیار دۆلار لەگەڵ ئێران و بە بڕی ٣ ملیار دۆرلار تریش لەگەڵ وڵاتانی تر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدراوە.
"نەواف کلچ" سەرۆکی یەکێتی پیاوانی خاوەنکاری تورکی-عێراقیش ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوودا لوتکەی وەبەرھێنان لە مێرسین ئەنجام بدرێت، یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم و عێراقیش بۆ بەشداریکردن لەو لوتکەیە بانگھێشت کراون.
"دلێر مەحمود" بەڕێوەبەری مەشقی پەروەردەیی لە پەروەردەی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە بواری تەکنۆلۆژیا ڕاھێنان بە مامۆستایان دەکەن، لەبەرئەوەی لە ئێستادا ئینتەرنێت بووەتە یەکێک لە پێکھاتەکانی ژیان، ھاوکات دەبێت خوێندکارانیش بە جیھانی تەکنۆلۆژیا ئاشنا بکرێن.
وتیشی، ئەو کۆچبەرانە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لە دەستداوە.
ڕاشیگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەش تەرمی پێنج کۆچبەری تر ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆسیەی تایبەت بە قوربانیانی ئەو ڕووداوە ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کراوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا "سەعدی ئەحمەد پیرە" لە بارەی سەرکەوتنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە ڕایگەیاند، ھیوادارن سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی ھێزە دیموکراتخوازەکانی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەگەر و پێشھاتێکی تر کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست بکات.
بە مەبەستی زیاتر ڕاھێنانی مامۆستایان لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی تواناکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە خولێکی ڕاھینانی بۆ ١٤٦ مامۆستا کردەوە و ١٠ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
"عوسمان عەلی" بەڕێوەبەری مەشق و ڕاھێنانی پەروەردەی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە خولەکەدا مامۆستایان ئاشنا دەکرێن بە ڕێگە نوێیەکانی وانە وتنەوە و بەڕێوەبردنی سیستمی ئۆنلاین لە پرۆسەی پەروەردەدا.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار چیای "مەتین"یان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە.
وتیشی، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردوومانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ترس و دڵەراوکێی زۆری لەلای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردووە.