ئەمڕۆ بارانبارینی کەم و پچڕپچڕ لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم لە نێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١ پلە دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراقیش ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.


