ئاگادارییەک لە ھاتوچۆی سلێمانییەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندوە، ئەو شۆفێرانەی میوە و ھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن و بە ئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی"مەلیک مەحمود"یان بەربەستکردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەو سەرپێچییە، چونکە پێویستە ئەوە بزانن شەقامەکان موڵکی گشتین و بۆ کەس نییە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، لە رۆژی دوو شەممەوە ٣١/١/٢٠٢٢ ھەر جۆرە ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەو مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.



