تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێم بەھێز دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"مستەفا عەبدولرەحمان" سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا لە چەند ڕوویەکەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێم پتەو دەکات و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی زیاتر دەکات.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو بە قەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان کراوە، لەو ڕێژەیەش بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ تورکیا و ٧ ملیار دۆلار لەگەڵ ئێران و بە بڕی ٣ ملیار دۆرلار تریش لەگەڵ وڵاتانی تر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدراوە.
"نەواف کلچ" سەرۆکی یەکێتی پیاوانی خاوەنکاری تورکی-عێراقیش ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوودا لوتکەی وەبەرھێنان لە مێرسین ئەنجام بدرێت، یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم و عێراقیش بۆ بەشداریکردن لەو لوتکەیە بانگھێشت کراون.