کوردستانکوردستان

رائید زانیار عومەر وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە روداوەکانی ساڵی رابردووی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٣١٢ رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە، کە ١٧٢ یان روداوی ئاگرکەوتنەوە بون لە شاخ و دەشتەکان و ١١ روداوی ئاگرکەوتنەوەش لە بینا و دووکانەکان تۆمارکراوە، لە شوێنە گشتییەکانیش ٣٤ رووداو تۆمارکراوە. 


وتیشی، بەراوورد بە ساڵی ٢٠٢٠،، ٢٠٤ رووداو کەمتر تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران بڵاوکردەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر رێکار و وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا دەکات.


بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەکە، بوار بە لیستەکان دەدرێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کاندیدی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا لە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٩ی شوباتی ٢٠٢٢، ھەروەھا لە ١٠ی شوبات تا ١٤ی شوبات ماوەی پێداچونەوە و پەسەندکردنی کاندید و لیستەکان دیاریکراوە.


ھەروەھا رۆژی ٢٣ی شوبات تا ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران  دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، بڕیاردرا لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی کۆرۆنا بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵ بە ھەمان رێکارەکانی پێشوو، ئەوەش لەپێناو بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی سودمەندان لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و پارێزگاریکردن لێیان لە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بە تایبەت "ئۆمیکرۆن". 

پەسەندکردنی دۆزی سێیەمی ڤاکسین ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، بە تایبەت کۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشەی گرانی و کەمی بەنزین لە سنوری پارێزگای دھۆک بەردەوامە و چارەسەرنەکراوە، لەئێستاشدا رۆژانە تەنیا دوو بەنزینخانە بەنزینی حکومی عێراقی دابەشدەکەن، ئەوەش قەرەباڵغی زۆری لەو بەنزینخانانە دروستکردووە کە بەنزینی حکومی دابەش دەکەن.


وتیشی، بەھۆی کەمی بەنزینخانەکانەوە ھاووڵاتیان دەچنە پارێزگای نەینەوا بۆ وەرگرتنی بەنزینی حکومی کە نرخەکەی ھەرزانترە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران عەلی سەرۆکی شارەوانی خانەقین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەھۆی خەرجنەکردنی بودجەی پڕۆژەکان ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیاکاندا ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە قەزای خانەقین راگیراوە.


وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ ژمارەیەک پڕۆژە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەبڕیاری حکومەتی ھەرێم بەگەڕخرانەوە، بەڵام پشکی خانەقین لەو پڕۆژانەدا نەبوو، لە ئێستاشدا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات لە پلانی ئەمساڵدا پشکی شارەوانی خانەقین بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و بۆ ڕێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی ٧٠ ھاوشێوەی یەکەی ٨٠ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی شۆفێران بەھۆی بەفربارینەوە ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین داخراوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگەی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاوییەکان داخراوە.

بەھۆی تەڕبوونی شەقامەکانی ناوشاریش ھاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بە خێراییە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیانیشیان بپارێزن. ھەروەھا ڕێگەی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەرانیش بەھۆی بەفربارین داخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێتەوە کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووانیشە، بەرەنگاریان ببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی دابینکردنی پێداوستیەکانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە لە قەزای شارەزوور لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە کاروانێکی دیکە لە ھاوکاریەکان گەیەنرایە دەست خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان و خوێندکارانیش لای خۆیانەوە سوپاسی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" دەکەن کە توانیویەتی تەواوی پێداوستیەکانی بەشەناوخۆییەکانیان بۆ دابینبکات و بەدەم کیشە و گرفتەکانیانەوە بچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی کاریگەری دابەزینی پلەکانی گەرمی و بەستنی بۆری و لولەی سەرەکی دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە پێنجوێن، دەیان گەڕەک و خێزانی ئەو شارە ماوەی ١٠ ڕۆژە بێئاون، لە ئێستاشدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەوکێشەدان و بە ھەوڵی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان چارەسەری کێشەی نەبوونی ئاو دەکرێت لە قەزاکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێران لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان، ٦ کارمەندی تری زیندانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکران، بەپێی زانیارییەکانی پەیامێری کوردسات نیوزیش تائێستا توانراوە ٢٣ بارمتەی ناو گرتووخانەکە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ھێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، "لیوا روکن ھۆشمەند رەشید"جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٥ی ئەم مانگەوە تەواوی ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە ھێزەکانی ٧٠ وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رابردوودا ھێزەکانی پشتیووانی یەک بەھەمان شێوە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روکن ھۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئیدارە و میرە رایگەیاند، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ھاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە ھێزی پێشمەرگە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری جەلال"سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسیناوە بەڕێ بکرێن و لە ئێوارەی شەممە بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

وتیشی، رۆژی شەممەش تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەی لە گەشتی دووەمدا گیانیان لەدەستدا لە ئەسیناوە بەڕێدەکرێن و ئێوارەی سێ شەممە دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ٩ کۆچبەرە ھەموویان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن وپێکھاتوون لە ٨ ژن و پیاوێک کە لە ئەنجامی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان گیانیان لەدەستدا، ٥٧ کۆچبەریش لەو رووداوە رزگارکران.

"ئاری جەلال"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەلایەن دەزگای لوتکەوە دۆسیەی تایبەت بۆ قوربانیان ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کراوە، ھاوکات بریکارنامە لە کەسوکاریان قوربانی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. رەنج ئەنوەر" بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ خزمەتکردنی لەکەرتی تەندروستی، بەھۆی توشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

"د. ھێرش سەلیم"جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دکتۆر رەنج ھەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ماندونەناسانە لەھێڵی پێشەوەی رووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بووە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، گیان لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورەی لەکەرتی تەندروستی دروستکرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...783784785786787...993