ھاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی یەکە نیشتەجێبوونەکانی سیتەکیان لە سنووری سلێمانی کرد، لەو بارەیەوە ھاوڕێ مەلا ستار رایگەیاند، نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەموو ھەرێمدا ھەن، کە نزیکەی نیو ملیار دیناریان تێچووە، بەڵام بەھۆی بێ پلانی و کەمتەرخەمی حکوومەت بودجەیان بۆ تەرخاننەکراوە و تەواو نەکراون، وتیشی، لە بارەی تەواوبوونی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە و ئەو زیانانەی بەریانکەوتووە، راپۆرتێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەن و چارەسەرەکان دەخەنەڕوو.