خولێک بۆ پەرپێدان بە تەکنۆلۆژیا و زانیاری بۆ مامۆستایانی ھەڵەبجە کرایەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بە مەبەستی زیاتر ڕاھێنانی مامۆستایان لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدانی تواناکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە خولێکی ڕاھینانی بۆ ١٤٦ مامۆستا کردەوە و ١٠ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
"عوسمان عەلی" بەڕێوەبەری مەشق و ڕاھێنانی پەروەردەی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە خولەکەدا مامۆستایان ئاشنا دەکرێن بە ڕێگە نوێیەکانی وانە وتنەوە و بەڕێوەبردنی سیستمی ئۆنلاین لە پرۆسەی پەروەردەدا.