"سلێمان سەعید" قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، تیمی حكومەت لەگەڵ تیمێكی خۆبەخش ئامادەكارییان كردووە بۆ گەڕانەوە و بەخاكسپاردنی پوربانیانی رێگەی كۆچی ناسایی و وتیشی بەهۆی ئەو كارەساتەوە بڕیاردراوە هیچ بۆنەیەكی سەری ساڵ لە قەزاكە نەكرێت.
بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گوندی دەرەدۆینی قەزای دەربەندیخان ، تەرمی كرێكارێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری و كرێكارێكیش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.
"د. رزگار مەجید" لە پزیشكی دادوەری دەربەندیخان بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، روداوەكە بەهۆی دروستبونی غازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنەوە رویداوە و ئەو دوو كرێكارە كە لە كارگەی بەردی دەرەدۆینی كاریان كردوە ، ئاگری خەڵوزیان بردۆتە ژوەرەكەیانەوە و بەو هۆیەوە گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ژورەكەدا دروستبوە و یەكێك لە كرێكارەكان گیانی لەدەستداوە و یەكێكی تریشیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی .
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیحی حەمەڕەش، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی ھەڤاڵ و فەرماندەی تێکۆشەر کاک فاتیح کە تاکو دوا ساتی تەمەنی لەپێناوی کوردایەتیدا خەباتی کرد.
کۆچی دوایی ئەم ھەڤاڵەمان کە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا دوا ساتی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی شاخ و ئەفسەریی لەنێو سوپای یەکگرتوو و فەرماندەیی دوکان و دواتر ھێزەکانی ئاسایش و لێپرسراوی ناوەندی کەرکوکی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن ئەم کۆچەی خەسارەتێک بو لە ھەموان و ڕۆحی کاک فاتیحی حەمەڕەش چوە لای شەھیدان عەریف مەجید و نازمی حەمەی سڵێمان و لیوا شێرکۆ و کاک فاتیح شوانی و شەھید لەتیفی برایی و شەھید ئاسۆی کوڕی و گشت شەھیدەکانی تری گوندی بنەی ڕەمزی گیانفیدای شوان.
جارێکی تر وێڕای سەبوری بەخشین بۆ ئێوەی بەڕێز، لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی کاک فاتیح بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برا مەسیحییەکانی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان و عیراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم ٢٠٢٢ ساڵی ئاشتی و خۆشی و کۆتاییھاتنی کێشە و نەھامەتییەکان بێت بۆ گەلەکەمان.
مەسیحییەکان لە کوردستان پێکھاتەیەکی گرنگن و بەشداری سەرەکین لە بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردیدا، بەشێکن لە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەمان، ھەمیشە شانازیی پێوە دەکەین.
پرەنسیپەکانی لێبوردەیی و خۆشەویستی و برایەتی، پەیام و مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە چەسپاندنی زیاتری برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان پەیڕەوانی سەرجەم ئایین و ئاینزاکان لە کوردستاندا.
ھەر لە خۆشیی و بەختەوەریی و ئاشتیدا بن.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)

ڕزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەرکی مەکتەبی ناوەندی دەرەوە سەرپەرشتیکردنی کاری ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و مەڵبەند و ھەموو ئەو کارانەیە کە پەیوەندییان بە یەکێتی و ڕەوەندی دەرەوە ھەبێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی پێشووی مەکتەبی ناوەندی دەرەوەش وتی، گرنگە خوێنی تازە بێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی لێپرسراویەتی لە ناو یەکێتی.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی نوێی مەکتەبی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیش ڕایگەیاند، ھیوادارە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بێت کە یەکێتی پێی دەسپێرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕە پەتاتەیە لە دەرەوەی شاری سلێمانیەوە ھاوردەکراوە، بەھۆی خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی شوێنەکەیەوە کەڕویکردووە و بۆ خواردن ناشێت.
لە ئێستاشدا بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تەواوی پەتاتە خراپبووەکە لەناو دەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
نوێنەرانی خوێندکارانی دەرچووی دانەمەزراو چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن و مۆڵەتی یەک ھەفتەش بە حکومەت دەدەن.
ئەنجومەنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە دانەمەزراون لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند داواکارییەکیان ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم کار بکات بۆ دامەزراندنیان و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت وەک پێشینەیەک کە لە ١٥٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت تا ئەوکاتەی دادەمەزرێن و ھەلی کارکردنییان بۆ دەڕەخسێت.
وتیشی، پەرتەوازەیی کورد لە بەغداد خزمەت بە پرسی رەوای کورد ناکات و گرنگە کورد لەسەر کۆی ئەو پرسانە ھاوڕابێت کە رەھەندی نیشتمانییان ھەیە.
وتیشی، بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەری بۆ گرتووم و پێ وتم تۆ لە ژێر پارێزگاری مندای و ھەموو مافێکتان پارێزراوەو من پارێزەری مافەکانتان دەبم.
راشیگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن کە بەدەنگیانەوە ھات و دڵنیایکردنەوە سلێمانی شاری خۆیانە و مافیان پارێزراو دەبێت و دڵنیابوونەوە سلێمانی شارێکی ئارامە و کەس ناتوانێت ئەو برایەتییەی ھەیە لە نێوان کورد و عەرەب تێکی بدات.
ئاشکراشیکرد، ھەر لە سەرەتای دروست بوونی کێشەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی ، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەسەر خەت بوون و داکۆکیان لە مافەکانی ئێمەکرد کە زۆر سوپاسیان دەکەین .
نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەر بۆ ئەو خوێندکارو باوکە دەگیرێت کە لە قوتابخانەیەک لە سلێمانی ھێرشکرایە سەریان و داکۆکیکار دەبین بۆ گەڕانەوەی ماف بۆیان.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئیدارەی سۆران رایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی چاودێریکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ئۆمیکرۆنن و تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
دەقی راگەیەندراوەکە...
ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٢ لە ھەرێمی کوردستان.
بەبۆنەی سەری ساڵی زاینینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم ھاووڵاتیان دەکەین، ھیواخوازین ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازین.
ھاووڵاتیانی بەڕێز و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی ھەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢١) دەست پێ دەکات تاکوو (٢/١/٢٠٢٢) کە یەکەم ڕۆژی دەوام دەبێت بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێرێت کە تەنھا ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی ھاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:.
١- پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاکوخاوێنی تاک بەتایبەت دەست شوشتن.
٢- پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ھاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .
٣- لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو ھاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن.
٤- فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
٥- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
٦- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.
٧- ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
٨- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
٩- تیمەکانی فریاگوزاری و ھێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەھۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
١٠- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
١١- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
١٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.
١٣- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.
١٤- ھێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.
١٥- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کورستان
٢٣ دیسێمبەر ٢٠٢١
کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چوار لەو کۆچبەرانەی ٢٢ی ئەم مانگە بەلەمەکەیان لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت خەڵکی ناحیەکەیانن و دوای دڵنیاکردنەوەیان لەلایەن کەسانی رزگاربووی بەمەلەکە لە خنکانیان سبەینێ لە ناحیەکەیاندا پرسەیان بۆ دادەنێن.
وتیشی، کۆچبەرەکان ژن و پیاوێک و دوو منداڵن.
دەقی پرسەنامەکە...
بۆ کۆچی دوایی بەڕێز کاک (عەبدوڵا کانی مارانی) پارێزەر و تێکۆشەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان رادەگەیەنین.
خوالێخۆشبوو کاک عەبدوڵا کانی مارانی کەسایەتییەکی دیاری دەشتی کۆیە بوو، پارێزەر و تێکۆشەرێکی دێرین بوو کە ھەمیشە ھەڵوێست و بیروباوەڕی نیشتمان پەروەرانەی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا دیار و بەرچاو بوو.
رۆحی بۆ ھەمیشە شاد بێت و خەمڕەوانی بۆ کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزگاری نوێی سنە لە یەکەم سەردانی بۆ شاری بانە لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بانە لە ئەولەویەتی کارەکانیدایە.
وتیشی، تا مانگی ئایاری ساڵی داھاتوو و پێش ھاتنی وەرزی گەرما، کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە بانە بە تەواوەتی چارەسەر دەکەن.
لە ھاوینی ئەمساڵدا زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەوە و لە شاری بانەش بە تانکەر ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی شارەکە دابین دەکرا.
ڕەنج مستەفا پشدەری، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ١٠٥ کۆچبەر کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان و خۆرھەڵاتی کوردستانن و ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، لە تورکیاوە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕۆیشتوون، بەڵام دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە ئاوەکانی دەریای ئیجە، بەھۆی شەپۆلی دەریاوە یەختەکەیان خۆی بە شاخێکدا کێشاوە و بەھۆیەوە لە دوورگەیەکی یۆنان گیرساونەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ھەشت کۆچبەری کورد گیانیان لە دەستداوە و کۆچبەرەکانی تریش کە ٩٧ کەسن، لە لایەن پۆلیسی دەریایی یۆنانەوە ڕزگارکراون و لە دوورگەکە گواستراونەتەوە و ئەگەر ھەیە دیپۆرتی تورکیا کرابنەوە.
ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە بەلەمێکی تری کۆچبەران بە نزیکەی ٧٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ئینجە ژێرئاوکەوت و ژمارەیەکیان گیانیان لە دەستدا، چارەنووسی بەشێکیشیان نادیارە، کە زۆربەیان کوردن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بونی تەمومژ ئاستی بینین لەسەر ڕێگەی گۆیژە و سنوری ناوچەی شارباژێر تا ڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە.
داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کردووە، خێراییان کەم بکەنەوە و بە کاری زۆر پێویست نەبێت ڕوونەکە ئەو ناوچانە تا ئاساییبوونەوەی کەشوھەوا.