دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆبوەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیوەیەتی لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا زیاتر لە 50%ی ئامانجەکانی بپێکێت و هێزی دەریایی و بەرگری ئاسمانی ئێرانی تێکشکاندووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ کەس نییە و تاران لە لێواری لەناوچووندایە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا سەرقاڵی چاندنی مینە لە گەروی هورمز.
دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشیکرد، نیازیان نییە هێیز زەمینی بۆ ئێڕان بنێرن و هەنگاوی پێوسیتیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی سوتەمەنی دەگرنەبەر.
دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ناتۆ گرت و وتی؛ ئەوان سەرەتا هاوکار نەبوون لە پاراستنی هورمز و رەتیان کردەوە، بەڵام ئێستا دیارە هەڵوێستیان گۆڕاوە.
سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایشیدا، کە ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی هەمووان بەرگری لەو گەروی هورمز دەکات، سەرەڕای ئەوەی خۆی کەمترین سوودی لێ دەبینێت و هەرکاتێک لە جەنگەکە تەواو بوون، جیهان سەلامەتتر دەبێت.