لەبەرامبەر بڕیاری تێکدان و روخاندنی یەکێک لە مزگەوتە دێرینەکانی گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی، مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک کەسایەتی و کاسبکار، داوای بەدەنگەوەچوون و پشتیوانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.

لەبەرامبەردا "شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"رایگەیاند، تێکدانی شوێنە دێرینەکان تەنیا خەمی ئێوەنییە، بەچی مافێک دەیانەوێت مزگەوتێک تێکبدەن، کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان و شوێنەوارێکی دێرینی شارەکەیە، پشتیوانتان دەبم و نابێت دەستکاریی بکرێت.

ھەروەھا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی لە رێگەی تەلەفونەوەنییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە کاریگەریی خراپی بڕیارەکە و داواکاریی میوانەکان ئاگادارکردەوە.

راشیگەیاند، بە مەرج و بەبێ مەرج نابێت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، ھاوکات سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیش رایگەیاند، وەک شارەوانی سلێمانی بەھیچ شێوەیەک رێگەپێدانیان بۆ ناکەن و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافیش بە نووسراو ئاگادار دەکەنەوە.