شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشانسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک دەستپێدەکات و لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەفر دەبارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە پارێزگای ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.



