ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەنگۆی کردنی باخی گشتیی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەت دەکەنەوە و ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەنەوە ھیچ ھەوڵێک لە ئارادا نییە و رێگەش نادرێت باخی گشتی کە شوێنێکی گرنگ  و مێژوویی سلێمانیە، بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت.

باخی گشتی سلێمانی کە لە ساڵی ١٩٣٧ دروست کراوە دێرینترین و گرنگترین باخەکانی شارەکەیە ، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانی سلێمانی و یادەوەری خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە رێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت یان زیانی پێ بگەیەندرێت،  لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنن تا ئەو کاتەی دڵسۆزانی ئەم شارە مابن باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژوویەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.

ھەروەھا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوەو رایگەیاند، ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەیان پێشکەش نەکراوە.