کوردستانکوردستان

"ئەمەل جەلال"سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا دوو ھەفتە بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ٤ ملیۆن و ٩٣ ھەزار گەشتیار، بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵەوە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە لە ھۆتێل و ریستۆرانتەکان بەرێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیاری تر سەردانی ھەرێم بکەن.

وتیشی، زۆرترین رێژەی سەردانی گەشتیار بۆ پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بووە، دواتر پارێزگای دھۆک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە بووە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش بۆ سەری ساڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تیمەکانی دەستەی گەشتوگوزار بەدواداچون دەکەن و چاودێری رەوشی گەشتیار و کەرتەکانی گەشتیاری دەکەن بۆ ئەوەی ھیچ جۆرە پێشێلکارییەک روونەدات، ھاوکات دەبێت چالاکییەکان و ئاھەنگەکانی کەرتی تایبەت لە ئاستی پێویستدابێت و بەپێی خواست و داوکاری گەشتیاران بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەختیار محەمەد وتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان گلەیی و گازندەیان لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان ھەبوو، ماوەی ٤ ڕۆژە ھەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیڵانە دەست پێکردووە و لە ماوەی ئەو ٤ ڕۆژەدا مەفرەزەکانیان نزیکەی ١٢٠ ماتۆڕسکیڵیان دەست بەسەراگرتووە.


داواش لەو شوێن و خواردنگان دەکات کە لە ڕێگەی ماتۆرسکیڵەوە بە دیلیڤەری خواردن بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، دەبێت شۆفێری ماتۆڕەکان ناچار بکەن ھۆکارەکانی سەلامەتی بەکار بھێنن و لەسەر شەقامەکانیش پابەندی یاساکانی ھاتووچۆ بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و کارکردنی بەردەوام تیایاندا لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکانیان، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا دەوامی خوێندن لە ڕۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ ڕابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوابخرێن و لە ڕۆژی شەممە ڕۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بە دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بکرێتەوە.


ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریشیداوە لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕێکبخەنەوە، بە جۆرێک کە ڕۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بە گوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"محەمەد حەسیب" بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەھۆی کەمی ئەو بڕەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دابینی دەکات بە سستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا حکومەتی عێراقیش نەوتی بۆ ھەرێم رەوانە نەکردووە. وتیشی، ئەمڕۆ و رۆژی پێنج شەممە لە سنوری مەڵبەندی شەش ٢٠٠ لیتر نەوت بە نرخی ٥٥ ھەزار دینار دابەش دەکرێت. راشیگەیاند، ھەموو رێکارە یاساییەکان بۆ ناردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ ھەرێم تەواو بووە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان نەوتەکە نانێرن، ئەگەر دوای سەری ساڵ نەوتەکە لە عێراقەوە رەوانە بکرێت ئەوا پرۆسەی دابەشکردن خێراتر دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەبارەی زیانی لافاوەكەی هەولێر دەگاتە سەروو 21 ملیار دینار و لەو كارەساتەدا 2 هەزار و 717 خانوو و هەزار و 26 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان بەركەوتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەر ئەمڕۆ كاروانێكی تری هاوكارییەكان دەگەیەنرێتە ئیدارەی ڕاپەڕین و كۆیە و تەقتەق.  بڕیارە لە ساڵی نوێدا دابەشكردنی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران بەردەوام بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەپێناو ڕێزگرت لەئەرك و ماندوبونی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، لەشاری سلێمانی رێكخراوی سۆزی شەهیدان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو كارمەندو پزیشكانەی كە بەردەوام لەنێو نەخۆشخانەكاندا خزمەتی هاووڵاتیان و نەخۆش دەكەن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحموود ئیسماعیل سەرۆکی لقی ھەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەیان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، سەروو ٩٠ ھەزار کرێنشیان لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکردووە، بەڵام بە پێی ھەندێک بەدواداچوون ژمارەی کرێنشینان لەسەروو ٢٥٠ ھەزارەوەیە.


مەحموود ئیسماعیل داواشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، پلانی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کرێنشینان ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شیروان میرزا" ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە پێی ڕێنمایی دارایی کاتێک دەچینە ساڵی نوێ و بودجە پەسەند نەکراوە، کار بە بودجەی ساڵی پێشوو دەکرێت بە ڕێژەی ١ لەسەر ١٢ لە خەرجی بەکاربردن، ئەو ٢٠٠ ملیارەش کە عێراق ڕەوانەی ھەرێمی دەکات خەرجی بەکاربردنە، لەسەر ڕێنمایی دارایش ڕەوانەکردنی ئەو پارەیە تا بودجەی ٢٠٢٢ پەسەند دەکرێت بەردەوام دەبێت.


وتیشی، لە کاتی دانانی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢٢ دەبێت، حکومەتی ھەرێم جارێکی تر لەگەڵ بەغداد گفتوگۆ بکات و ڕێککەوتنێکی نوێ ئیمزا بکات.


 جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا ھیچ لایەنێکی ڕەسمی لە حکومەتی عێراق باسی لە ڕاگرتنی ئەو بڕەپارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێک کە بە ژمارە ٢٥٩٩ لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دەرچووە، وەزیری کشتوکاڵی عێراق فەرمانی بە فەرمانگەی زەویوزاری کشتوکاڵی کردووە لیژنەیەک پێکبھێنێت کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ڕاپۆرتێک بداتە ئەو وەزارەتە لە بارەی کێشەی گرێبەستی زەویوزارە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگای کەرکوک.


وەزیری کشتوکاڵی عێراق فەرمانیشی کردووە لیژنەکە لە سێ کەس پێکبێت کە بریتین لە  یاریدەدەری بەڕێوەبەری زەویوزاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری گرێبەستەکان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک کە ھیچیان کورد نین، لە کاتێکدا کێشەی موڵکایەتی لە کەرکوک پەیوەندی بە کورد و تورکمانەوە ھەیە.


ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی سیاسیەتی تەعریب زیاتر لە پێنج ھەزار گرێبەستی کشتوکاڵی بۆ عەرەبە ھاوردەکان لە پارێزگای کەرکوک دروستکردووە و لە ڕێی ئەو گرێبەستانەوە ھەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد و تورکمانی داوەتە عەرەبە ھاوردەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، تەنھا بە کارتی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمدا تیپەڕ بووبێت و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی "پی سی ئاڕ" بە ماوەی ٩٦ سەعات و بە بێ ئەوەی پێویست بکات ڤیزا وەربگرن، دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی ئێران بکەن.


ڕاشیگەیاندووە، ئەو مۆرەی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لە پاسپۆرتەکە دەدرێت بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ مانەوە لە ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کەمی غازی ماڵان خستووەتەگەڕ و لە ئێستاشدا بەھۆی پشووەکانی سەری ساڵ ڕێکارەکان تەوا نەکراون، چونکە ڕێکارەکان لە کاتی دەوامی فەرمانگەکان جێبەجێ دەکرێت.


وتیشی، بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێکردووە، دوای پشووی ساڵی نوێ ڕێکارەکان دەگیرێنەبەر و خشتەی نوێ بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان دادەنرێت و ناھێڵن لە ژێر ھیچ بیانوویەکدا بەشە غازی ھاووڵاتیان کەم بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، تیایدا ھاتووە وەزارەت بڕیاریدا بە نەخوێندن و لابردنی ئەو بڕگە و دەستەواژەی ناو چیرۆکی "لاوکێ دەروێشی عەقدی" لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ١٠ی ئامادەیی لە بەشی خوێندنەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بە لیژنەیەکی تایبەتی پسپۆڕ لە کاردان بۆ پێداچوونەوەی زانستی کتێبەکە و دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی داھاتووش واتە ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئەو بڕگەیە لابدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلتەکنیکی سلێمانی و بەرپرسان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ھەوڵێکی زانستی نوێدا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەری شارباژێر، پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ/ شارباژێری لە قەزای چوارتا کردەوە کە لە ھەردوو بەشی زانستی ھەنگ و کارگێڕی پڕۆژەکشتوکاڵییەکان لەخۆدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...770771772773774...956