بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی و ھەڵەبجە ھەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە، سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ھەڵەبجە لە ئێران کە لە دوای کیمیاییبارانی شارەکە لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران ماونەتەوە.

ڕاشیانگەیاند، لە ئێستادا بەشێک لە خەڵک بۆ ھێنانەوەی دۆسیەکانیان لە ئێران بڕە پارەیەک خەرج دەکەن، بەڵام ئەوانە تەنیا دەنگۆیە و ھیچ بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەدراوە.