کوردستانکوردستان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، وەک رێزێک بۆ قوربانیان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئیدارەی کەرکوک بڕیاریداوە ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە ساز نەکات.

پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، نەگێڕانی ئاهەنگ لەو بۆنەیەدا پەیوەندی بەو کارەسات و ناڕەحەتییەوە هەیە کە بەهۆی لافاوەوە رووبەڕووی "ئازیزانمان" لە قەزای چەمچەماڵ بووەوە.

سەبارەت بەو هاووڵاتی و پێکهاتانەی کە دەیانەوێت ئاهەنگ بگێڕن، رێبوار تەها وتی: "راستە ئێمە وەک ئیدارە ئاهەنگ ناگێڕین، بەڵام ئەگەر پێکهاتەکان بیانەوێت ئاهەنگ و خۆشی خۆیان دەرببڕن، ئەرکی ئێمە و هێزە ئەمنییەکانە لە کەرکوک بیانپارێزین و ئاسایشیان دابین بکەین".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، کاتی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی وەرگرتنی قەرەبووکانی دیاریکرد و وتیشی، "ئەمشەو تا سەعات 12 بانک کراوەیە بۆ وەرگرتنی پارەکان"

عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی قەرەبووکردنەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە 639 چەکی هاوکاری وەربگرن و تا سەعات 12ـی شەو بانک کراوەیە دەتوانن پارەکان وەربگرن، ئەو خێزانانەشی فریاناکەون رۆژێکی دیکەیان بۆ دیاریدەکەین.

عەتا محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: هەوڵی تەواو دەدەین هەفتەی داهاتوو رۆژێک دیاریبکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکان و ئۆتۆمبێلەکان.

"سبەینێ تەکیە و ئاغجەلەر و شۆرش هاوکارییەکان وەردەگرن"، عەتا محەمەد وادەڵێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز: 120 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.
 
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش بڕگەیەك لەبارەی شاییستە داراییەكان زیاد دەكرێت.
 
سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عیراقیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕگەی سێی كارنامەكە دیاریكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شاییستە داراییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق.
 
سەرچاوەكە وتیشی، چاوەڕوان دەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.
 
 
 
 
 
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کەسێک بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە، کە لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر هەڵساوە بە تەقەکردن و دروست کردنی کاری ئاژاوەگێڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت جۆری (کلاشنکۆف) گرتووە، دەشڵێت؛ دوای دەستگیرکردنی دەرکەوتووە ئەو تۆمەتبارە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە و چەند گرامێک مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستال لابووە ، لەگەڵ بڕێک دراوی ساختەی عیراقی لە جۆری دەهەزار دیناری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای بەنەباریک لە گوندی گرتگی سەر بەناحیەی سەنگەسەر لەقەزای  پشدەر نزیکەی 20 سەر بزنی هاووڵاتیەک مرداربوونەوە .

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای بەنە باریک لەکاتی لەوەڕاندنی بزنەکانی مینێکی سەردەمی رژێمی بەعس بە مێگەلە بزنەکانی هاووڵاتییەک تەقیوەتەوە.

وتیشی، بەهۆیەوە نزیکەی 20سەر بزنی بریندار و مرداربوونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، جەخت لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێی عیراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتییان و پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و سەرچاوەیەکی باڵاش لە حکومەتی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکرێت.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕگەی سێی کارنامەکە دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت خەرجکردنی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 10ـی هەرێم بۆ عیراق دەنێرین

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دوایین هەوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکرا.

هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرا بکرێت و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بخرێتە سەرووی هەموو ململانێیەکانەوە، بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی خەڵک پارێزراوبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، قائیمقامی نوێی چەمچەماڵ بە وەکالەت رایگەیاند،  پۆست و لێپرسراوێتی بەرپرسیارێتییە و ئەوا نەهاتون وەک دەسەڵاتدارێک لە چەمچەماڵ دابنیشن، بەڵکو ئەرکیان خزمەتکردنی خەڵکی چەمچەماڵە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد هاوکاریان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاڵوگۆڕی پۆستی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە نێوان رمک رەمەزان و ئاسۆ بەکردا ئەنجامدرا، لە لێدوانێکی رۆژناموانیشدا قائیمقامی نوێ چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران فەرمانی دەستبەکاربونی بۆ دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لێپرسراوێتی وەک بەرپرسیارێتی و  خزمەتکردن دەبینن، نەهاتون وەک بەرپرس دابنیشن، وتیشی جێی شانزیییە بۆی، کە لە چەمچەماڵ خزمەتی خەڵکی چەمچەماڵ و کەسوکاری ئەنفالکراون بکات.

داواشی لەخەڵک و لایەنە سیاسیەکان و میدیاکانیش کرد پشتیوانیان بن بۆ ئەوەی پێکەوە  بتوانن باشتر خزمەتی  خەڵی قەزاکە بکەن و ئەو کیشە وگرفاانەی ەئوان درکی پێناکان پێیان بڵێین.

لە کۆتایدا، ئاسۆ بەکر وتیشی، کەس سەردانی نەکات بۆ پیرۆزبایی، ئەو هاتووە بۆ خزمەت کردن  و خۆی سەردانی هەمووان دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزلوم کۆبانی،  فەرماندەی  گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ساڵی 2026 دەبێتە ساڵی یەکڕیزی کورد لە چوار پارچەکەی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە،  بانگەشەی دوژمنان بۆ ئەوەی کە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی کوردە راست نییە،  راستییەکە ئەوەیە سەرەتایی پرۆژە گەورەکەیە، کە مافی کوردی لە دەستوردا دەچەسپێندرێت لە رۆژئاوا.

مەزڵوم کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، دوژمنان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی کورد و هێزەکانی سوریای دیموکرات و پڕۆژەی رۆژئاوا دەبێت، بەڵام راستییەکان تەواو جیاوازە و  ئەوە سەرەتای پڕۆژە مەزنەکەیانە.

فەرماندەکەی هەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پیجەوانەی بۆچونی دوژمنەکانیان، ساڵی 2026 ساڵی یەکگرتوویی کورد دەبێت، دەبێتە ساڵی کۆنفیدراڵی کورد و یەکگروتتی کورد لە رچوار پارچەکەی کوردستان، جەختیشیکردوەتەوە هیچ کاتێک کورد هێندە نزیک نەبون لەیەکتری  بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.

مەزڵوم کۆبانی، دوپاتیکردوەتەوە ساڵی 2026،  دەبێت ساڵی چەسپاندنی مافەکانی کورد و زەویەکەی لە دەستوری سوریای نوێدا، ئەو قسانەی عەبدی لە کاتێکدایە گوشارەکانی سوریا و تورکیا بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی مانگی ئازاری نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

 یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، رێککەوتنی 10ی ئازار کە لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا واژۆکراوە، هێشتا لەسەر زەوی جێبەجێ نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵام  بەهۆی کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و روداوەکانی سنووری گەرمیان، بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک ساز ناکەن.

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا وێرای پیرۆزبایی سەری ساڵ رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو کارەسات و روداوە  ناخۆشانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان رویانداوە  سەری ساڵ بۆنە و ئاهەنگی رەسمیان نابێت.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، تەواوی رێکارە کارگێری و ئیداری و ئارامیەکانیان گرتوەتەبەر، بەڵام  لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، بۆ روداوەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئەم دوایەی گەرمیان، کە بەهۆیانەوە زیانێکی گیانی زۆری لێکەوتوەتەوە ئەو بڕیارەیان داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە.
 
سەرۆک بافڵ دیدگای یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی عیراق ڕوونکردەوە و وتی، دەبێت توانای چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی هەبێت و پابەندبێت بە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر سەبارەت بە دەنگۆی رفاندنی میران بەکر عەبدولرەحمان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندابووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە".

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر دەشڵێت: پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسی ئاگاداریان کردووە کە دووربکەوێتەوە، بەڵام میران بەکر محەمەد پەلاماریداون.

لە راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسیشدا هاتووە: دواتر میران بەکر داوای لێبوردنی لە پاسەوانەکان کردووە و بۆ هەموو قسەکانیشمان بەڵگەمان هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفور، کاندیدی دەرچوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، لەسەر داواکاری ئەو، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە پێدانی 100 لیتر نەوت بۆ دوو هەزار خێزانی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ.

دیلان غەفور، لە راگەیەندراوێکدا کە لە واڵی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت؛ وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشانیان بۆ بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، لە رۆژی روداوەکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرخەت بوون تا بتوانین خزمەتێک بەو خێزانانە بکەن، کە زیانیان بەرکەوتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکانیان بەئەنجام گەیشتوە و توانیویان رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وەربگرین بە پێدانی 100 لیتر نەوتی سپی بێبەرانبەر  بۆ دوو هەزار خێزانی سنوری قەزای چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لەبارەی کاتی دابەشکردنی نەوتەکەشەوە، دیلان غەفور دەڵێت؛ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدان تا بە زووترین کات  نەوتەکە بگەیەننە دەست ئیدارەی قەزاکە بە مەبەستی دابەشکردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی موچە پەلە بکرێت و مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت. لای خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی عیراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و وتی، جەخت لە پاراستنی مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، سەرۆکی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت: لە رێگەی لیژنەیەکەوە هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووان دابەشدەکرێت.

عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە عیراقدا هەر پرۆسەیەکی قەرەبووکردنەوە بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بەڵام ئەوان لەلایەن کۆمسیۆنەکەیانەوە نەیان هێشتووە بگاتە 10 رۆژ قەرەبوکردنەوەکە دەستپیدەکات.

وتیشی، رۆژی دووشەمە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت و هاوکارییە مادییەکانیش لە رێگەی چەک بەسەر ئە ماڵانەدا دابەشدەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەرێگەی لیژنەیەکەوە ئەنجامدەدرێت کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێم پێکهێنراوە.

عەتا محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارن هاوکارییەکان بەشی قەرەبووکردنەوەی هەموو زیانلیکەوتووان بکات، هەروەها چاوەڕوان دەکەن هاوکارییە مادییەکان زیاتر ببێت، وەک چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا چەند لایەن و خێرخوازێک بەڵێنی ئەوەیان داوە کە هاوکاری مادی بخنەسەر هەژماری بانکی کۆمسیۆنەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7576777879...955