بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رەوشی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان بەرەو گەرمبوون دەچێت و ئاسمانی هەرێم بۆ ماوەی دوو رۆژ بە ساماڵی دەمێنێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵ و پەڵە هەوری بمێنێتەوە و یەک بۆ سێ پلەی تریش پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی