درەنگانێکی شەوی رابردوو، گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە چەکی قورس و تانک هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب، ئاسیشی ناۆخۆی شارەکەش ە پێشێلکاری داناوە و دەلێت، دەیانەویط خەڵکی مەدەنی بکەنە ئامانج.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەب بڵاویانكردەوە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق بە تانک و چەكی قورس هێرشیان کردوەتە سەر هەردوو گەڕەکی کورد نشینی شاری حەلەب، ئەمەش لە دوای ئەوەی بە ئار پی جی، یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینیان لەو دوو گەڕەکە کردە ئامانج.
پێش ئەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستپێبکاتو تانکو چەکی قورس لە دەوروبەریان کۆبکرێتەوە لەلایەن هێزەکانی سەر بە دیمەشقەوە، وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاندبو، هەسەدە بە درۆن هێرشیان بۆسەر هێزەکانیان دەستپێکردەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار وایە پێش سەری ساڵ مەزڵم کۆبانی سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پرسی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە تواوتوێ بکەن
كاروان ستونی، وتهبێژی حهج و عومرهی هەرێم رایگهیاند، ئهمڕۆ حهوت هاووڵاتی هەرێم، كه بهمهبهستی عومره له ههرێمی كوردستانهوه بهرهو سعودیه بهڕێكهوتوبون له كهربهلا توشی روداوی هاتوچۆ بون و كهسێكیان گیانی لهدهستدا و شهش كهسهكهی دیكهش بریندارن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کوردسات نیوز، کاروان ستونی رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک کەربەلا، حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی، کە بە مەبەستی بە جێهێنانی عومرە بەرەو سعودییە بەڕێکەوت بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە له رێگای كهربهلا له نزیك نخێب رویداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکان هەرێم و بارههڵگرێكدا و بههۆیهوه كهسێكیان، كه ژنه گیانی لهدهستداوه و شهش كهسهكهی دیكهش بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلان.
کاروان ستونی ئەوەشیخستەوەتەڕوو، شۆفێری بارههڵگرهكه دهستگیركراوه و لهسهر هێڵن بۆ ئهوهی ئاسانكاری بۆ هێنانهوهی تهرمهكه و برینداران بكرێت بۆ ههرێم، کە خەڵکی پردێن و لە هەولێر دادەنیشن.
پۆلیسی راپەرین، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە سێ ساڵە بە بەردەوامی دزیان لە فرۆشگەیەک کردوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، دوای ساکاڵای هاوڵاتییەک، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە کە بە وتەی خۆی" لە فرۆشگەی خوێندنگەی سەفین و راپەڕین دزی لێ کراوە، کە پارەکی زۆر و خواردنی فرۆشگەکەیان لێ دزیووە" دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.
پۆلیسی راپەرین، ئاماژەی بەوەکردوە، پەراوی لێکۆینەوەیان بۆ دۆسیەکە کردوەتەوە و دوای بەدواداچون توانیویانە ناسنامەی تاوانباران ئاشکرابکەن و دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانایان بە تاوانەکەدا ناوە و وتویانە لە مانگی نۆی ساڵی 2023 وە تا رێکەوتی 20-12-2025 بە کاتی جیاجیا بە رێژەیەکی زۆر، کە نازانن چەندە لەو فرۆشگەیەدا پارەیەکی زۆر و خواردنێکی زۆریان دزیوە.
پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیران و یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی لەخوار 18 ساڵییەوەیە و ئەویدیکەش لەسەرو 18 ساڵەوەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە روداوێکی وەرگەڕاندا لە سەر رێگای مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر، نۆ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بە گوێرەی زانیارییەکان رەوشی بریندارەکان سەختە و چواریان رەوانەی سلێمانی کراون.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر رێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا هایلۆکس کە 10 کەسی تێدا بووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بەهۆی روداوەکەوە نۆ کەس بریندار بوون، کە دوو منداڵ، چوار ژن و سێ پیاون، برینەکانیان سەختە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە بریندارەکان کە دوو منداڵ و دوو ژنن، رەوانەی سلێمانی کراون و چوارکەسیش لە نەخۆشخانەکانی سنورەکە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانان، هێزەکانیان توانیویانە چوار ئەندامی داعش دەستگیربکەن، ئاماژەیان بەوەشکردوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و هاوکاری شانە نوستوەکانیان کردوە و زانیاریان لەسەر جموجوڵی هێزەکانی هەسەدە داوەتە گروپەکانی داعش.
ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە رایگەیاندوە، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئۆپراسیۆنێکی ورددا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی باوەڕپێکراو سەبارەت بە چالاکییەکانی شانەی تیرۆریستی، رۆژی چوارشەمەی رابردوو توانیویانە چوار ئەنجامی داعش دەستگیر بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە میانەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا و هەماهەنگی و پەیوەندیان لەگەڵ شانەکانی دیکەدا هەبووە و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هەسەدەیان کردوەتە ئامانج و هەوڵی ئەنجامدانی تیرۆری تاکەکەسییان داوە.
هەسەدە دەشڵێت؛ ئەم ئۆپراسیۆنە ئەمنییە گرنگییەکی سەرەکی هەیە، چونکە لە چوارچێوەی هەوڵە چالاکانەی هێزەکانیاندایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی شانەکانی داعش پێش ئەوەی بتوانن پلانە تاوانکارییەکانیان جێبەجێ بکەن و ئەم جۆرە ئۆپراسیۆنانە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و هێزەکانیان گرنگن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، شەپۆلەکە شەوی هەینی لەسەر شەممە (27ی کانونی یەکەمی 2025) دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممە (30ی کانونی یەکەمی 2025) بەردەوام دەبێت.
پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین بە لێزمە بێت لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و لە ناوچەکانی دیکە مامناوەند بێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
رۆژی دووشەممە 29ی کانونی یەکەم، پێشبینی دابارینی بەفر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکرێت و بارانبارینی تێکەڵ بە بەفر لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەبێت.
پێشبینی نزمترین پلەکانی گەرما:
راپەڕین: -5 پلەی سیلیزی (5 پلە ژێر سفر)
دهۆک و سۆران: -4 پلەی سیلیزی
زاخۆ: -3 پلەی سیلیزی
سلێمانی و هەڵەبجە: -2 پلەی سیلیزی
هەولێر و کەرکوک: 1 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 2 پلەی سیلیزی
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزێت لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هیزەکانی هەسەدە رایگەیاندوە، پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، مەزڵوم کۆبانێ سەردانی دیمەشق دەکات و جەختیکردوەتەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا هاوڕان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرهاد شامی لە چاوپێکەوتێنی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی رایگەیاندوە، بۆ گەشتن بەڕییکەوتن پێش سەریساڵ سەردانی دیمەشق دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی سوریا کۆدەبێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، نایانەوێت لە سوریا جیاببنەوە، بەڵام بیرۆکەی حوکمڕانی لامەرکەزییان لەگەڵ دیمەشق باس کردوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانە کە باس لەوە دەکەن، لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییان هەیە، وتەبێژەکەی هەسەدە رەتیکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەگەر پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە توركیا جورئەتی ئەوەی نەدەكرد هێرشیان بکاتە سەر و ئەو تۆمەتە تەنها پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سوریا.

كەشناسی عیراق هۆشداری دەدات لە هەڵسانی لافاو لە هەرێمی كوردستان و پێشبینیش دەکات لە سەنتەری چەند شارێكی هەرێم، لە ناوەراست هەفتەی داهاتوودا بەفر ببارێت.
دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری روو لە عیراق و هەرێم دەكات و ئێوارەی رۆژی هەینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری عیراق بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.
کەشناسی رایگەیاندوە، شەوی شەممە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هۆشداریشیداوە لە هەڵسانی لافاو بەهۆی زۆری بارانبارینەوە.
دەشڵێت؛ رۆژی یەكشەممە باران لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و رەشەبا هەڵدەكات.
ئەوەشیانخستوەتەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان، رۆژی دووشەممە بارستە هەوایەكی دیكەی زۆر سارد روو لە عیراق و هەرێم دەكات و پێشبینی بارانی پچڕ پچڕ دەكرێت و بەفر لە ناوچە شاخەویەكان و سەنتەری چەند شار و ناوچەیەك دەبارێت و رەشەبا هەڵدەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ـی کرد و رایگەیاند، هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی ئێوەین.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی تاوەکو وەک هەمیشە بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.
وەزارەتی نەوتی عیراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی 11 ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە بە نەوتی هەرێمەوە زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و داهاتەکەشی زیاترە لە شەش ملیار و 559 ملیۆن دۆلارە .
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتەوەتە 106,593,352 بەرمیل.
لە بارەی داهاتەکەشیەوە ئاماژەیان بەوەکردوە، داهاتی نەوت زیاترە لە شەش ملیار و پێنج سەد و نەوەد و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دۆلار.
نەوتی عیراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەو بڕە، 7 ملیۆن و 583 هەزار و 733 بەرمیلی نەوتی هەرێم بووە و لە رێگەی بەندەری جیهانەوە فرۆشراوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی گرفتی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا کەمیکردوە،ئەوەش بوەتە هۆی کەمبونەوەی بڕی 1000بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبا.
وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت لەوەی بە ناوی ئاهەنگێکی جەماوەرییەوە بانگێشت کراوە، بەڵام دەرکەوتووە چالاکییەکە سیاسی و حزبی بووە.
لە روونکردنەوەیەکدا، ئەنوەر قەرەداغی رایگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاگادار کراوەتەوە کە "گروپی میوزیکی سنە" لە ئیدارەی راپەڕین ئاهەنگێکی جەماوەری ساز دەکەن، ئەویش بەهۆی پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەو گروپەدا بەدەم بانگێشتەکەوە چووە.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت: "کاتێک گەیشتمە شوێنی ئاهەنگەکە تووشی سەرسوڕمان بووم کە ئاهەنگەکە سیاسی و حزبییە، لەبەر رێزی تەمەن و پێگەم نەمدەتوانی بەجێی بهێڵم، بەڵام پێموتن کە ئاگادارنەکراومەتەوە ئاهەنگەکە حزبییە".
ئەنوەر قەرەداغی رەخنە لە رێکخەرانی ئاهەنگەکە دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات: "نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەم لەگەڵ بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە بمخەنە ناو داوی چالاکییەکی حزبی و بابەتەکە بە سیاسی بکەن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین، عەبدوڵڵا مەسیحا ئەحمەد، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری و خزمانی نهێلی کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزانمان لە خزمانی نهێلی و گوندی رەشاڤەیی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و یەکێتی و دەڤەری بادینان، هەڤاڵ عەبدوڵا مەسیحا ئەحمەد، پێشمەرگەری دێرین و پارتیزانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرو سەربەرزەکەیان و گوندی رەشاڤەیی و خزمانی نهێلی دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی دیارو بەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، پاشان کاریگەرییەکەی پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، بەیانیی رۆژی شەممە ناسەقامگیریی کەشوهەوا زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەجۆرێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرز و نیمچە بەرزەکان بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی:
گەرمیان: 14 پلە
کەرکوک: 13 پلە
هەولێر: 12 پلە
دهۆک، زاخۆ و هەڵەبجە: 11 پلە
سلێمانی: 10 پلە
سۆران: 9 پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە ئاماری بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوو و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناحیەی سیروان زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.
بەپێی ئامارەکانی هۆبەی کەشناسیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ رۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2025، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە ناحیەی سیروان 2.6 ملم باران باریوە، بەوەش کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لەو ناحیەیە گەیشتووەتە 267 ملم، کە زۆرترین بڕە لەسەر ئاستی پارێزگاکە.
لە سەنتەری شاری هەڵەبجە 2.4 ملم باران باریوە و کۆی گشتیی ئەمساڵ گەیشتووەتە 243.3 ملم، لە کاتێکدا پارساڵ تا ئەم کاتە 228.2 ملم باران باریبوو، واتە رێژەی بارانبارین لە سەنتەری شار زیادیکردووە.
لە ناحیەی خورماڵ 2.5 ملم باران باریوە و کۆی گشتیی ئەمساڵ 224.3 ملم بووە، لە بیارە 1.1 ملم و لە تەوێڵە 1.2 ملم باران باریوە.
بەپێی ئامارەکە، جگە لە سەنتەری هەڵەبجە و سیروان، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە خورماڵ، بیارە و تەوێڵە تا ئێستا کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.