دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ چاوپێکەوتنێکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ ماڵپەڕی 'بریبات'ـی ئەمریکی بڵاوکردەوە.

 

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و وەک مامۆستای رێککەوتن' ناوی دەبات و دەڵێت:  ترەمپ دەزانێت کە بۆ سەرکەوتنی هەر رێککەوتنێک، دەبێت هەردوولا لە رێککەوتنەکە رازی بن رازی بن.

 

دیارە وتەکانی قوباد تاڵەبانی بووەتە مایەی خۆشحاڵی سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وەک کارەکتەرێکی سیاسیی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێت، بەوبۆنەیەشەوە چاوپێکەوتنەکەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە و بە بابەتێکی 'گرنگ' وەسفی دەکات.