لەسەردانەکەیاندا بەشە جیاوازەکانی مۆزەخانەکەیان بەسەرکردەوەو ئەو ئازار مەینەتیانەیان بۆ باسکرا کەلەو شوێنەدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەسەر خەڵکی سلێمانی و ھاوڵاتیانی باشوری کوردستان ھێنراوە.


ھاوکات لەڕێگەی، وێنە مێژوویی و ئەرشیفکراوەکانی مۆزەخانەکەوە، کارەساتی ئەنفال و وێنەی شەھیدانی سەنگەری ھێزەکانی پێشمەرگە و کۆڕەوە ملیۆنیەکەی ھاوڵاتیانی کوردستان و وێنەی بەشێکی زۆری شەھیدانی شەڕی داعش لەباشور و رۆژئاڤای کوردستان، پیشانی باڵیۆز و کونسوڵی ئەمریکا درا، ئەوە بۆ وەفدی میوان روونکرایەوە، میلەتی کورد بەتێپەڕاندنی ئەو قۆناغە سەختە میژوویانە توانیوێتی ئیرادەی خۆی بپارێزێت و بەپارستنی کلتور و فەرھەنگی نەتەوەکەی بەرگری لەمانەوەی خۆی بکات، کەلەو ڕێگەیەشدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد رۆڵێکی باڵای ھەبووە و بە پارێزەر و بەرگریکاری مانەوەی شوێنە مێژوویی و کلتورییەکان دادەنرێت.