کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر رێگای نێوان ھەولێر و موسڵیان داخست
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، ئەمرۆ کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر خۆپیشاندانێکیان رێکخستوە و رێگای سەرەکی ھەولێر و موسڵیان داخستوە ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھەوڵیک ھەیە بۆ داخستنی بەشێک لە گۆرەپانەکانی عەلوەی کۆن و گواستنەوەی عەلوەکە، کە زیانی زۆر بە کاسبکاران دەگەیەنێت .
بە وتەی پەیامنێری کوردسات نیوز ، لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ھێزە ئەمنیەکان ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە.



