بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی ناوخۆ لە خۆبەرێوەبەری باکورو خۆرھەڵاتی سوریا ، بڕیارەکە لەمرۆوە جێبەجێدەکرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتوچۆ لە حەسەکە و ناحیەی ھۆل و دێرەزور تا کاتێکی تر بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە سەعات ٦ ی ئێوارە بۆ ٦ ی بەیانی دەست پێدەکات.


لە دوای پەلامارەکەی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سەناعە لە گەرەکی غوێران لە حەسەکە، دەستەی ناوخۆ لە خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا قەدەغەی ھاتوچۆی لە تەواوی ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند، بەڵام بریارەکە دەزگا خزمەتگوزارییەکان و شارەوانیەکان و ناوەندە تەندروستییەکان و نانەواخانە و سەمونخانەکانی نەگرتەوە.