سێھەمین دیداری ھونەری و ئاشتی شوێنەوارە مێژووییەکان لە کفری بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٢
"گوڵاڵە حەمید" سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دیداری ھونەری شوێنەوارە مێژوییەکان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێھەمین دیداری ھونەری و ئاشتی بە بەشداری ھونەرمەندانی کورد و عەرەب و تورکمان لەسەر ئاستی عێراق لە کفری بەڕێوەدەچێت، لەو پڕۆژەیەدا ھونەرمەندانی عێراق بە شوێنەوارە مێژووییەکانی گەرمیان ئاشنا دەکرێن .
وتیشی، لە دیدارەکەدا وۆرک شۆپی ھونەری و دیداری شانۆیی و پێشانگای شێوەکاریی بەڕێوەدەچێت، چەند فیلمێکیش نمایش دەکرێن.



