ئەمین بابە شێخ : یەکێتی لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی عێراقەو دەیەوێت کابینەیەک بێت لەخزمەتی ھاووڵاتیاندا بێت
١٥ی ئازاری ٢٠٢٢
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئەمین بابەشێخ، گرنگیی ئەم پەیوەندیانەی یەکێتی و ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ ناوەندە سیاسی و سەربازییەکانی وڵاتێکی وەک شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای بەپێویست و گرنگ وەسفکردو دووپاتیکردەوە، کە ھاوبەشێکی سەرەکی و بەھێزی ھاوپەیمانان بووە لەڕزگاری و ئازادی عێراقەوە تاکو جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو داعش، وتیشی: پشتیوانێکی بەردەوامیی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بوون لەمەشق و راھێنان و رێکخستنەوە بەرەو یەکخستنەوەشیان .
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گقتوگۆ لەسەر بارودۆخی ھەرێم و عێراق بەگشتیی کراو ئەمین بابەشێخ بۆ وەفدی میوانی تەئکید کردەوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەرچی زووە پێکھێنانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی بەلاوە مەبەستە کە کابینەیەک بێت کە خزمەتی ھاووڵاتی بکات و لەئاست چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقی فیدراڵدا بێت .