دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی ھاوبەشی ھێزەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە گروپێکی تیرۆرستی سەر بە ڕێکخراوی داعش کە پێکھاتبوون لە دوو کەسی خۆکوژی بیانی و یەک کەسی گەیەنەر کە ھاوڵاتی عێراقییە ، لە بۆسەیەکی ھێزە ھاوبەشەکەدا تونرا دەستگیربکرێن و سەرجەم پلانە تیرۆرستیەکانیان ھەڵبوەشێنرێتەوە ، پڕۆسەکەش لە سنوری  پارێزگای کەرکوک ئەنجام درا .

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ، ئۆپەراسیۆنەکە بە پێی ڕاسپاردەی مستەفا کازمی فەرماندی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجام دراوە و دەزگای دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەشدار بوو ، وە توانرا لە مۆڵگەکانی تایبەت بە خۆیان پێش گەیشتنیان بە شوێنی ئامانجەکە دەستگیر بکرێن.