ئەنجومەنی وەزیران چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجە تاوتوێ دەکات
١٥ی ئازاری ٢٠٢٢
جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوەو چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجە، دەخرێتەڕوو لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی ھەنووکەیی تایبەت بە رەوشی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێت.