کێشەو گرفتی بازرگانانی ھەرێم دەگەیەنرێتە حکومەتی عێراق
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەک لە بازرگانانی شارەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بریارێکی بۆ ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە دەرکردووە کە خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانەی ھاوڵاتیان ھاوردە دەکەن، بەشێوەیەک لەکاتی کڕینی ئەو پێداویستیانە، لە بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلاریان پێدەدرێت بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار، لەپێناو دروست نەبوونی گرانی لەبازاڕدا.
وتیشی بەڵام ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە و گرفتی بۆ بازرگانان دروستکردووە، بۆیە ھەموو ھەولێک دەدەن بڕیارەکە بازرگانانی ھەرێمیش بگرێتەوە.



