پێنج کۆڵبەر لە سنوری کرماشان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان بریندارکران
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە ھێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆف تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ کردووە و بەھۆیەوە پێنج کۆڵبەریان بریندار کردووە.
رێکخراوی ھەنگاو ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژھەڵاتی کوردستان، نزیکەی ١٦١ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون، ئەو ئامارەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ لە ٢١١% زیادیکردووە.