خانەوادەی ژینا ئەمینی لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەژێر فشاری دەزگا ئەمنییەکانی ئێراندان
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٣
عرفان مورتەزایی کوڕە پوری ژینا ئەمینی بە کەناڵی ئەی تیڤی بەریتانی راگەیاندووە، خانەوادەی ژینا داوا دەکەن دادگایەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی کچەکەیان بکات و لێپرسراوانی ئێران روبەڕوی بەرپرسیارێتی بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ھەڕەشەیان لە خانەوادەی ژینا ئەمینی کردووە و پێیانڕاگەیاندون، ئەگەر لێدوان بۆ میدیاکان بدەن، کوڕە تاقانەکەیان دەستگیر دەکرێت.
دوای گیانلەدەستدانی گوماناوی ژینا ئەمینی، عرفان مورتەزایی زانیاری لەبارەی روداوەکە و فشارەکان بۆ سەر خانەوادەکەی بڵاوکردەوە و بەوھۆیەشەوە فشاری دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانی لەسەربوو، بۆیە ناچاربوو وڵاتەکەی جێبھێڵێت و لەئێستاشدا داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکات.



