کەسێک دەستگیرکرا دوای 10 ساڵ بەندکردن دەستی بە دزی کردووەتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی ئه‌نجامداوه و بڕێكی زۆر پاره‌ی له چه‌ند كه‌سێك دزیوه.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و دەست بەسەر بڕێک لە پارەدا گیراوە کە تۆمەتبار دزیبووی.
دەستگیرکراوەکە پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ماوه‌ی دوو مانگه سزاكه‌ی ته‌واو كردوه و ئازادكراوه.



