لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە بە ھەمانگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
راشیگەیاند، بەپێی بەڵگە و بنەما شەرعییەکان و بەپێی بینینی مانگ یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان دەکرێت.



