دلشاد شھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو تاوانکارییە دەکەن کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٠/٣/٢٠٢٣ لە شاری جندرێس لە سوریا لە کاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز دەرھەق بە چەند ھاووڵاتییەکی کورد ئەنجامدرا و تیایدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

دەشڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان دەکەن و ھاوسۆز و ھاوخەمیانن، داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی ناوچەکەش دەکەن تاوانکاران بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانکاریی لەو شێوەیە بگیرێت.