پەیجی رەسمی سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە رۆژانی ١ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، لە ئەمڕۆوە سەردانی ھۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.

راشیگەیاندووە، نزیکەی ٢٠٠ جوتیار ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، سایلۆی سلێمانی داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن تا بتوانین چەکی پارەکانیان ڕادەست بکەن.