کوردستانکوردستان

شارەوانییەکانی سلێمانی دەستپێکردنی قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی عەربەت رادەگەیەنێت، کە تێیدا 235 پارچە زەوی لە رێگەی تیروپشک و خاڵبەندییەوە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی عەربەت پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و 235 پارچە زەوی تر بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت دەست بە قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، پرۆسەکەش لە رێگەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی بەڕێوەدەچێت.

شارەوانییەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی زەوییەکان بە شێوازێکی شەفاف و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا مەحموود سەنگاوی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، جەزا سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی گەرمی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و بەخێرهاتنی کرد بۆ سلێمانی و وتی، هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی نێوان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی ئەرکەکانی پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی ئەو منداڵەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ون ببوو پشتڕاستی كردووەتەوە ئەو ئێسك و پرووسكەی دۆزراونەتەوە ئێسك و پرووسكی یاد سەربازە.

دوای 26رۆژ بەسەر رووداوی ونبوونی یاد سەرباز و دۆزینەوەی پاشماوەی تەرمەكەی لە گوندی كۆیلێ، ئەمرۆ ، ئەنجامی پشكنینە پزیشكییەكان ئاشكرا كران. 

بنەماڵەی یاد سەرباز رایانگەیاند، لە لایەن دادگا، ئاسایش و دامودەزگا رەسمییەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە بە رەسمی ئاگادار كراونەتەوە كە ئەنجامی پشكنینی دی ئێن ئەی پۆزەتیڤ بووە.

ئەم دەرەنجامە دوای 10 رۆژ لە وەرگرتنی سامپڵی ئێسكە دۆزراوەكان و خوێنی دایك و باوكی منداڵەكە راگەیەندرا، كە تێیدا پشكنینەكان سەلماندیان پاشماوەی ئەو ئێسك و پروسكە هی یاد سەرباز عەلی-یە. 

روداوی ونبوونی ئەو منداڵە لە ماوەی رابردودا دەنگدانەوەیەكی زۆری لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا هەبوو و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكەش لێكۆڵینەوەكانیان بۆ ئاشكراكردنی تەواوی وردەكارییەكانی روداوەكە بەردەوامە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (22/6/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی کرد لە بەڕێوەبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بە شێوەیەکی رێکوپێک کاروباری هاووڵاتییان جێبەجێ دەکەن و داوای لێکردن بۆ لەمەودواش هەوڵ بدەن ئاسانکاری زیاتر بکەن بۆ راییکردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتییان.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی تانجەرۆ کرا، قوباد تاڵەبانی لەمبارەیەوە رایگەیاند: کێشەی تانجەڕۆ کارەساتێکی ژینگەییە نەک تەنها بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ هەموو عیراق، چونکە لە رێگەی پیسبوونی ئاوی رووبارەکانەوە زیانی تەندروستی بۆ دانیشتووانی زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی عیراقیش هەیە، هەربۆیە پرسێکی نیشتمانییە و دەبێت حکومەتی عیراق بەشداربێت لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی ئەم کێشەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق گفتوگۆ دەکات و هەوڵ دەدرێت بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چارەسەرە خێرا و بەپەلەکان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی و لیژنەکەش راسپێردرا لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەندێک لە چارەسەرە خێراکان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر بڕی 30 ملیار دیناری بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراقدا گیرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لەناو باخێكدا لە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر بری 30 ملیار دینارد گیراوە كە خاوەندارێتییەكەی بۆ عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق دەگەڕێـتەوە .

 بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیانەی كە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی عیراق بڵاویانكردوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە لەناوچەند كارتۆنێكدا هەڵگیراوە و لە شوێنێكی نهێنیدا لەناو باخێك لەپارێزگای هەولێر شاردرابوەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تەلەگرافی بەڕیتانی راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی کورد و سیاسەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاواش لە بەرانبەر کورددا دەخاتەڕوو و دەڵێت: وڵاتانی ئەوروپا گرنگیی بە جینۆسایدکردنی کورد نادەن، چونکە ئیسرائیل جینۆسایدی نەکردوون.

دەیڤد هاریس جێگری سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە ئەنتی-سێمێتیزم (دژە-جولەکە)ـی جیهانی لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەڕیتانییەوە راپۆرتێکی نووسیوە لەبارەی رەوشی کورد لە ناوچەکە دەهێنێتە بەرباس و پرسی ناساندنی تەواو ئەو جینۆسایدانەی لە بەرانبەری کراوە، پرسیاریش لە وڵاتانی جیهان بەگشتی و ئەوروپاییەکان و ئەمریکاش بەتایبەتی دەکات: کورد چی کەمترە لە فەڵەستینییەکان وا پشتیان کردووەتە کورد و جینۆسایدەکانی بەرەسمیی ناناسێندرێت؟

هاریس لە درێژەی راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرباری ئەوەی لە سەدەی رابردوودا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی شکستی هێنا و دەکرا لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانەوە دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێنرێت و رێگەکە لە پەیماننامەی "سیڤەر"ـی ساڵی 1920 بگیرێت، بەڵام ئەو کارە نەکرا و پێچەوانەکەشی بینرا، کە کورد بەتەوەیی پشتگوێخراوە.


لێکۆڵەرە جولەکەکە هەرێمی کوردستان لەنێوان کێشمەکێشمەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران و دە بۆ 12 ساڵێک لەمەوبەریش دەکات و یادگەمان دەبوژێنێتەوە و دەڵێت: بۆچی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کاتێک شەڕی داعشیان هەبوو، کوردیان وەک سەرەکیترین هاوپەیمان دەناساند و لە شەڕی ئەمریکا و ئێرانیشدا، بەردەوام زۆری لێدەکرا جۆرێک لە لایەنگری بکات، بەڵام کاتێک کاریان پێی نامێنێت و ویست و خواستەکانیان بەدیدەهێنن، ئیدی پشتدەکەنە کورد و هەر لەبەر ئەو هۆیەشە کە وێردی سەر زمانی کورد لە ئێستادا ئەمەیە: "هیچ دۆستێکمان نییە جگە لە چیاکان"

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت؛ یەكێتی نیگەرانە لە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی هیچ كات شەڕی لەسەر پۆست نەكردووە و هەوڵ دەدەن بنەماكانی سازان و هاوبەشی راستەقینە لە كابینەی نوێ بچەسپێنن.

وتیشی، داهاتوویەكی نزیكدا كۆبونەوەكان لەگەڵ هێز و لایەنەكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و یەكێتی نیگەرانە لە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت،  خوازیاریشین لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە لەگەڵ پارتی حکومەت پێکبهێنین.

سەبارەت بە ئیمزاکردنی رێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ کاروان گەزنەیی ئەوەی خستەڕوو، سەرەتای مانگی داهاتوو رێككەوتنی یەكێتی و نەوەی نوێ‌ ئیمزا دەكرێت.

وتەبێژی یەکێتی ئاشکراشیکرد، یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پێداگر دەبێت لەسەر راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکچاو سەیری سەرجەم خەڵک بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیندارێتی گشتیی لوتکەی قاهیرە بۆ داهێنان و کاریگەری، هەڵبژاردنی رێبوار تەهای وەک باشترین پارێزگار لەسەر ئاستی عیراق بۆ ساڵی 2025 راگەیاند، ئەمەش وەک رێزگرتنێک بۆ هەوڵە سەرکەوتووەکانی لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکوک.

لە راگەیەنراوی لوتکەکەدا هاتووە، هەڵبژاردنی رێبوار تەها دوای هەڵسەنگاندنێکی پیشەیی ورد هاتووە کە تێیدا دەرکەوتووە ناوبراو مۆدێلێکی ئیداریی بێوێنەی لەسەر بنەمای میانڕەوی و هاوسەنگی پێشکەش کردووەو توانیویەتی بە حیکمەتەوە ئیدارەی کەرکوک بدات کە پێکهاتە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحی تێدایەو دوور لە لایەنگیری سیاسی و نەتەوەیی، کار بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری بکات.

لیژنەی رێکخەری لوتکەکە بە پشت بەستن بە پێنج پێوەری سەرەکی ئەم نازناوەی بە رێبوار تەها بەخشیوە لەوانە: پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا و چەسپاندنی بنەمای "ئیدارە بۆ خزمەتی هەمووان" دوور لە ململانێ سیاسییەکان و گێڕانی رۆڵی کاریگەر لە هێورکردنەوەی رەوشی گشتی و پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکان، ناساندنی کەرکوک وەک نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان.

جێی ئاماژەیە، لوتکەی قاهیرە سەکۆیەکی عەرەبی پێشەنگە بۆ خەڵاتکردنی داهێنەران لە بوارەکانی کارگێڕی و گەشەپێدان، و لە خولی ئەمساڵیدا کە لە مانگی تەموز بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و دامەزراوەی جیاواز لە عیراق و وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر، بەحرەین، تونس و عومان تێیدا بەشداردەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی 6ـی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا نوێترین پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، ئامادەی رێوڕەسمی دەرچوونی خولی پێنجی پێگەیاندنی ئەفسەران  بوو لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا دەڵێت: سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی مەت پێشکەش ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە، ئەی پارێزەری خاک و گیان و سەروماڵی خەڵکی کوردستان، خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە یاوەری بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداربووین لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئەمڕۆوە 210 ئەفسەری ئازا و را‌هێنراوی دیکە چوونە ریزی هێزی پێشمەرگەوە بۆ پاراستی خاک و خەڵکی کوردستان. پیرۆزبایی لەو ئەفسەرە ئازیزانە و بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەم. دەستخۆشیش لە بەرپرسانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و مامۆستا و راهێنەرەکان دەکەم کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بە پیشەیی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبن، کە تێیدا 210 خوێندکار دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لە خولەکەدا، کە سەرجەم بەشداربوانی لە رەگەزی نێرن و ژمارەیان 210 کەسە و خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.

یەکێک لە مەرجە سەرەکەکانی وەرگرتنی ئەم خوێندکارانە، کە ماوەی نۆ مانگ لە مەشق و راهێنانی چڕدان، هەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە بوارە جیاجیاکاندا.

ئەم دەرچووانە پێشتر لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستاندا خزمەتیان کردووە و بەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا دابەش بوون؛ بەشێوەیەک، کە 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ و 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، کە لەو ژمارەیەش 131یان لە هێزەکانی 70ن.

بڕیاریشە دوای وەرگرتنی پلە نوێیەکانیان، سەرجەم ئەم ئەفسەرە نوێیانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کارەکانی پێشوویان و وەک ئەفسەر دەستبەکاربن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو.

سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

کێشەکانی هەولێر و بەغداد خرانەبەر باس و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکدابن و رێگەنەدرێت ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

پەیوەست بە رێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا هەردوولا بە گرنگییەوە لێیان روانی بە ئاڕاستەی نەهێشتنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە هەولێر دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە هەردووکیان ئەندامی یەک خێزانن.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشیی "تای خوێنبەربوون" لە ناو شاری هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان ئەندامی یەک خێزانن و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی توندی پزیشکیدان.

تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تووشبووەکان باوک و کوڕێکی تەمەن 21 ساڵ و 29 ساڵن و دانیشتووی گەڕەکێکی ناو شاری هەولێرن.

ئاشکراشیکرد، هۆکاری سەرەکیی تووشبوونیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوو هەفتەی رابردوودا، لەناو ماڵەکەی خۆیاندا ئاژەڵیان سەربڕیوە و بەهۆیەوە بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو، خوێن و دەرهاویشتەکانی دوای سەربڕینەکە هەبووە.

تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرکەوتووە و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، گومانیان لێکراوە و دەستبەجێ چەندین رێکاری دەستنیشانکردن، پشتڕاستکردنەوەی تاقیگەیی و چارەسەری پزیشکییان بۆ گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند،، لە ئێستادا هەردووکیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن، بەڵام باری تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر داواش لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکات و جەخت دەکاتەوە، لەسەر پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکانی تای خوێنبەربوون، بەتایبەت دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ رەوشی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەو رێژەیەی دوێنێ تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور، هاوكات پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە نزمتر ببنەوە بەراورد بەمڕۆ، و خێرایی و ئاراستەی باش وەک خۆی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

بارزان : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییبوونەوەی تەواوی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکە رادەگەیەنێت، دوای ئەوەی کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران بە تەواوی چارەسەر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر کراوە و لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە.

هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران روونیکردەوە؛ دوای چاککردنی سیستمەکە، جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەک رۆژانی پێشوو دەستیپێکردووەتەوە.

 ئاماژە بەوەش کراوە، دەروازەکە رۆژانە لە سەعات (7:30)ی سەرلەبەیانی تا (9:00)ی شەو کراوە دەبێت و لە خزمەت گەشتیاران و هاووڵاتیاندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3334353637...991