دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی؛ پۆلیس داوای زانیاری لە کەسوکاری دەکات
بڵند
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە سێ رۆژە تەرمێک دۆزراوەتەوە و داوا لە کەسوکاری دەکات سەردانی پزیشکی دادوەریی سلێمانی بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە ئەو تەرمی ئەو هاووڵاتیەی دۆزراوەتەوە، ناوی وریا محەمەد مەهدی و لەدایکبووی ساڵی 1988ـە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ناوی دایکی نازەنین ڕۆستەم و لە رێکەوتی 21ـی9ـی2026 تەرمەکەیان لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانییە و داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکات کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەری بكات یان پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکات بە ژمارە مۆبایلی (07731468640).


