سوپای عیراق چوار جوتیاری كوردی لە سنوری حەفتەغار دەستگیركرد
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سوپای عێراق هەڵمەتێكی لە كەركوك دەستپێكرد و چوار جوتیاری كوردی لە گوندەكانی سنوری حەفتەغار دەستگیركرد.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای عێراق هەڵمەتێكی لە گوندی مەنسور لە سنوری حەفتەغار دەستپێكرد و چوار جوتیار ی دەستگیر كرد كە سەرقاڵی ئاودێری زەویەكانیان بوون.
بە وتەی دانیشتوانی گوندەكە دەستگیركردنی ئەو جوتیارانە بەبێ هیچ بیانو و پاساوێك بوە و تەنها لە نێو زەوییەكانی خۆیاندا سەرقاڵی كاركردن بون بە بێ ئەوەی هیچ كارێكی نایاساییان كردبێت.
پێشتریش سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك جوتیاری كوردیان لە حەفتە غار دەستگیر كرد و دواتر ئازاد كران.



