پاسپۆڕتی راپەڕین رایگەیاندووە، بۆ لەمەودوا نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و تێچووی دەرهێنانی پاسپۆڕت لەو رێگایەوە کەمترە.

نوسینگەی پاسپۆڕتی راپەڕین رایگەیاندووە، ئێستا نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی پاسپۆڕت بەردەستە و بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی دەتوانن هاوڵاتیان سكانی ئەم QRـە بکەن، کە کارا دەبێت و تاوەکو ئەو کاتە بەردەستە کە نۆرەی تێدا بێت، کە نۆرەی ئەو رۆژە نەما، ئۆتۆماتیکی کارابوونەکەی نامینێت تاوەکو رۆژی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی دەرهێنانی پاسپۆڕت ٩١ هەزار دینارە ئەگەر پێشتر بەشێوەی ئەلیکترۆنی نۆرە گیرابێت، بەڵام ئەگەر نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی نەبێت، دەبێت ١٠٠ هەزاری دیکە بۆ مامەڵەکە زیادبکرێت بەوشێوەیەش دەکاتە ١٩١ هەزار دینار.

ئەوەش هاتووە، ئەو هاوڵاتیانەی کاتی نۆرەگرتنەکەیان دەکەوێتە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، پێویستە پێش ئەوکاتە ئامادە بن بەپێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.

پاسپۆڕتی راپەڕین ئەوەشی خستووەتە روو، تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری دەکرێت، کە دەبێت کۆپی نەبن و ڕەسەن بن، لە مامەڵەکاندا کار بە وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی 'صورة قيد'، پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکرێت.

کلیک لێرە بکە بۆ چوونە سەر ماڵپەڕی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی

بۆ سیستمی Android:

بۆ سیستمی iOS: