هەسەدە: تاكو هێرشی توركیا و گروپە چەكدارەكان لە دژمان بەردەوامبێت چەك دانانێین
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هەسەدە رەتیدەكاتەوە تاكو هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە دژیان بەردەوام بێت چەك دابنێن و دەشڵێت، تائێستا بانگهێشتنامەیان بۆ گفتوگۆی نیشتمانی پێنەگیشتووە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، تاكو هێرشی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لە سوریا بۆ سەر هێزەكانی هەسەدە بەردەوام بێت، ئامادەنین دەستبەرداری چەكەكانیان بن.
ئەوەشی خراوەتەروو، پێویستیان بە بڕیاری یەكلاكەرەوە هەیە لەبارەی قۆناغی راگوزەری سوریا و چوونە ناو ریزی هێزەكانی وەزارەتی بەرگری سوریا لە داهاتوودا.
هەسەدە راشیگەیاند، تائێستا بانگهێشتنامەیان بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لە سوریا پێنەگیشتووە.