فریاکەوتنی سلێمانی: بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش بریندارە.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو خوشک گیانیان لەدەستدا و خوشکێکی دیکەیان بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەدوای کاتژمێر ٣ی شەوەوە روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان منداڵەکان لە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکەدا بوون و دایکیان لە نهۆمی سەرەوە بووە. وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی داگیرساندنی مۆمەوە کەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستە روو، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە دوو کچی تەمەن ١٠ ساڵ و شەش ساڵان بوون و خوشکەکەی دیکەشیان کە بریندار بووە، تەمەنی سێ ساڵان بووە.



