بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە بە مەبەستی كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، وەك لە كۆبوونەوەی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی كە لە 17ی مانگی رابردوو لە پیرمام بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی كە لە د.رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم پێكهاتوون لەگەڵ وەفدێكی پارتی كۆببنەوە.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت.