پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە رایگەیاند، لێدوانەكانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد یەكلاكەرەوەن و پابەندی دەبن، داواش لە توركیا دەكات، پابەندنی پرۆسەكە بێت.

پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە لە راگەیەنراوێكدا بۆ تێپەڕێنی 26 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەڵان رێبەری زیندایكرداوی ئەو پارتە بڵاویكردەوە، هەنگاو و لێدوانەكانی ئۆجەلان رۆڵی گەورەی لەسەر پرسی كورد لە باكوری كوردستان و توركیا دەبێت و بە تەواوی پابەندی هەموو لێدوانەكانی دەبن.

پەكەكە راشیگەیاند، ئۆجەلان بە تەنیا ناتوانێت هەمو كێشەكان چارەسەر بكات، بۆیە هەر لایەنێك پێویستە تێگەیشتنی بۆ رەوشی توركیا و پرسی كورد هەبێت و پابەندی ئەو بەرپرسیارێتییە بێت كە رووبەڕووی دەبێتەوە لە پرۆسەی چارەسەریدا.