وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردن و خەرجی ژینگەی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگرت
هەساو ئەمیر
١٢ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجی ژینگەی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگرت و بەپێی بڕیارەکە، هیچ بەرامبەرێکی دارایی وەناگیرێت. راشیگەیاند، دەیانەوێت لەو رێگایەوە هانی هاوڵاتیان بدەن ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی، تۆمارکردنی یەکەمجاری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و خەرجی ژینگە لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلی تهواو كارهبایی بهشداره له كهمكردنهوهی مهترسیهكانی ژینگه.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیارەکە لە رۆژی 16ی ئەم مانگە واتە یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بجواری جێبەجێکردنەوە.
ئۆتۆمبێلی کارەبای لە ئێستادا بە گشتی لە وڵاتانی جیهاندا بەکاردەهێنرێت و هاوکارە لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی زیانبەخش بۆناو ژینگە و هەوا و لەو رێگایەشەوە هاوکارە لە کەمتر پیسبوونی ژینگەدا.