فراکسیۆنی یەکێتی سوپاسی دادگای فیدراڵی دەکات
١١ی شوباتی ٢٠٢٥
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سوپاسی دادگای فیدراڵی دەكەن بۆ رەتكردنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم و دەشڵێت، خزمەتكردنی وارس و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەركێكی پیرۆزو گەورەیە.
دەقی راگەیەنراوەکە...
سوپاسی دادگای باڵای فیدرالی عیراق دەکەین، کە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی رەتکردووە.
خزمەتکردنی وارس و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئەرکێکی پیرۆزو گەورەیە و پێویستی بە وەزارەت و دامەزراوەی تر هەیە کە بتوانێ لە ئاستی گەورەیی و پیرۆزیی ئەرکەکەدا بێت.
هیوادارین لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ و گرنگی و رۆڵ بدرێت بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، چونکە هێشتا داواکاری رەوا و خزموتگوزاری پێوسیت ماون جێبەجی بکرێن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەیسی ئەنفال و کیماباران و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق