کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران دەست پێدەکاتەوە
راهۆز
١١ی شوباتی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ چەند رۆژی ئایندە بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ لە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممەوە کەشی ناوچەکە دەگۆڕێت و شەپۆلێکی بەفر و باران ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی کەشناسیدا هاتووە؛ لە ناوەندی پارێزگاى سلێمانى و ناوەندی پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت و زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنجشەمە لەسەر جومعە و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى جومعە دەبێت.
ئەوەش هاتووە؛ بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە.