سەرۆک بافڵ بەشداری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکات
سام
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکرێت و بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبوونەوە و دیدارى سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابووری ئەنجامبدات.
کۆنفرانسی ئاسایشى میونشن لە رۆژى 14ـی شوباتی 2025، لە شاری میونشنى ئەڵمانیا دەستپێدەکات و تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریی تێدادەکەن.