ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر رادەگیرێت
هەساو ئەمیر
١٣ی شوباتی ٢٠٢٥
بەهۆی گۆڕینی سیستمی کارەباوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر رادەگیرێت.
نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕینی سیستمی کارەبای نەخۆشخانەکە، لەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەکو رۆژی شەممە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی کارەبا لەو گەڕەکەی نەخۆشخانەکەی لێیە کاردەکەن بۆ گۆڕینی سیستمی کارەبای 24 کاتژمێری لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا، بۆیە کارەبای نیشتیمانی نابێت و لەو دوو رۆژەشدا تەنها نەشتەرگەریی رادەگیرێت.
لە هەرێم لە ئێستادا کاردەکرێت بۆ گۆڕینی سیستمی کارەبا بۆ 24 کاتژمێری، کە دواتر کارەباکە بەشێوەی پریپەیدە و لەرێگای کارتەوە پڕدەکرێتەوە.