بومەلەرزەیەک سنووری سلێمانی هەژاند
هەساو ئەمیر
١٤ی شوباتی ٢٠٢٥
دەستەی گشتیی کەشناسیی عیراق بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنووری سلێمانی هەژاندووە، کە چەقەکەی قەزای پێنجوێن بووە.
دەستەی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاندووەسەعات 4 و 9 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای پێنجوێنی سنووری سلێمانی هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بومەلەرزەکە باکوری خۆرهەڵاتی پێنجوێن بووە و لە قوڵت چوار کیلۆمەترەوە رویداوە.
کەشناسیی عیراق راشیگەیاندووە، لە بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری پێنجوێن هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.



