فەرمانگەی میدیا و زانیاری: سبەینێ لەهەرێمی کوردستان پشووی رەسمی نییە
محەمەد رزگار
١٥ی ئازاری ٢٠٢٥
سبەینێ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، حکومەتی عیراق پێشتر لە پەرلەمان ئەو رۆژەی کردە پشوو، بەڵام فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە سبەینێ پشوو نییە و گۆڕانکاری لە بۆنە و یاد و پشووەكاندا ناکرێت و هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە.
روونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات.



