ئەمڕۆ 17یەم پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە ژێر ناونیشانی "جیهان بە کوردی دەودوێت" دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی نیسان، 17یەم پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەستی پێ کرد و بڕیارە ماوەی 10 رۆژ تاوەکو 19ی نیسان بەردەوام بێت.

پێشانگەکە لەژێڕ ناونیشانی "جیهان بە کوردی دەودێت" دەکرێتەوە، کە ئاماژەیە بەوەی چەندین کتێبی نوێ لە نووسینی نووسەرانی کورد و وەرگێڕانی چەندین کتێبی جیهانی نوێی تێدایە بۆسەر زمانی کوردی.

بڕیارە سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بە 65 ناونیشان بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بکات.

هەروەها زیاتر لە 200 دەزگای چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە پێشانگەکەدا بەشدارن.