کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئاکرێ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا
سام
٩ی نیسانی ٢٠٢٥
فیراس کەلحێ، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئاکرێ کە بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا
کارمەندێکی بەرێوەبەرایەتی کارەبای ئاکرێ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی دەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی 'فیراس کەلحێ؛ـیە و تەمەنی 46 ساڵە، بریندارەکەش ناوی 'عومەرعەبدولخالقە' و تەمەن 56 ساڵە، ئەمرۆ لەکاتی کارکردندا توشی ئەم روداوە بون لە گوندی گەلۆک لە ئاکرێ.
ئەوەشی خستەروو، بریندارەکە ئێستا چارەسەر وەردەگرێت و لە بەشی فریاکەوتنە لە نەخۆشخانەی ئاکرێ.