سوپای عیراق لە ناحیەی سەرگەڕان دەستی بەسەر شەش تراکتۆری جوتیارانی کورددا گرت
محەمەد رزگار
٨ی نیسانی ٢٠٢٥
ئەمشەو لە سنوری سەرگەڕان شەش تراکتۆری جوتیارانی کورد لەلایەن سوپای عیراق دەستی بەسەردا گیرا.
یەکێک لە جوتیارانی گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە کوردسات نویزی راگەیاند: ئەو پارچە زەوییەی سەرقاڵی كێڵانی بووین هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە، بەڵام سوپای عیراق هەڵیانکوتاوەتە سەر زەوییەکانمان و دەستیان بەسەر شەش تراکتۆردا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی 2021 پارچە زەوییەكە بە یاسا گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكەی، راشیگەیاند، لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردووەتەوە و سەرقاڵی چارەسەری كێشەكەن.



